یه‌كێتی شه‌ڕی میدیایی راگرت
یه‌كێتی له مێژووی خۆیدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ماندا بووه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی میدیایی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای كردووه، "له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان، گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی بپارێزین، نه‌ك سه‌نگه‌ر له‌یه‌ك گرتن و ته‌خوینكردنی یه‌كدی و فراوانكردنی ده‌لاقه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوانمان" .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه گوته‌بێژی یه‌كێتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه: "ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی پێدا گوزه‌ر ده‌كات، وا ده‌خوازێت كه گه‌لی كوردستانیش ئاماده‌باشیی ته‌واوی هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان و رووداوه پێشبینی كراوه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌یدا هاتووه: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مێژووی پڕ شكۆی سه‌روه‌ری خۆیدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ماندا بووه، له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی زۆری داوه و زیانی زۆریشی كردووه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، یه‌كێتی بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی میدیایی ئاشكرا كردووه و تێیدا هاتووه: "كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له یادی ئه‌م جه‌ژنه‌دا، كه جه‌ژنی لێبوورده‌یی و به‌خشنده‌ییه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆی ده‌كاته‌وه، هه‌رچی پێویسته بۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن، دوور كه‌ونه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماری ناڕه‌وای هه‌ر لایه‌نێك، كه بیه‌وێت ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك بدات و شه‌ڕی راگه‌یاندن به‌رپا بكات".
ئ.ڕ