تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت و چه‌ند ناوچەیەکی شارەزووریش بێ کارەبا دەبن

ئەمشەو تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

K24 – هه‌ولێر:

بە هۆی حاڵەتێکی پچڕانی هێڵی کارەبای 33 و 11 لە ناو تونێلی دەربەندیخان، کارەبای گوندەکانی سەر بە وارماوا و قەزای شارەزوور پچڕاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کردووە: "بە هۆی چاککردنەوەی ئەو هێلەی کارەبا، کاتژمێر پێنج بۆ 12 شەو، تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت"

دەقی راگەیندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی دەربەندیخان:

بە هۆی حاڵەتێکی لەناکاو پچڕانی هێڵی کارەبای ۳۳ و۱۱ لەناو تونێلی دەربندیخاندا، کارەبای گوندەکانی وارماوا و قەزای شارەزور بچڕاو، بۆیه‌ە لەلایەن تیمەکانی کارەبای دەربه‌ندیخان و شارەزور بە سەرپەرشتیی کارەبای سلێمانی هەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەوهێڵانە، بۆئەو مەبەستە لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە بۆ ۱۲شەو، تونێل دادەخرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە سەر شاخ. بۆئەوەی گرفت و لەمپەر لەسەر شاخ دروست نەبێت، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کە باریان پێیە، لەو ماوەیه‌دا لەبەردەم تونێل ڕاده‌گیرێن، تاوەکوو تونێل دەکرێتەوە.

تیمەکانی کارەباش هەوڵی جیددی دەدەن بۆ ئەوەی کەمتر لەو کاتە، کارەکانیان تەواو بکەن و زووتر تونێل بکرێتەوە.

‌H.J