سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان داوای لێبوورده‌یی و یه‌كڕیزیی له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
"ئێستا له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به لێبوورده‌یی و یه‌كڕیزیی هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرد، هه‌نگاو به‌ره‌و سازان و لێكتێگه‌یشتن بنێن، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانى كوردستان، جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین و ده‌خوازین ببێته جه‌ژنی خێر‌و خۆشی بۆ گشت لایه‌ك، یه‌كێك له سیما هه‌ره جوانه‌كانی جه‌ژن ئاشتبوونه‌وه و لێبوورده‌ییه، له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به‌و لێبوورده‌ییه و یه‌كڕیزییه هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت، به‌زووترین كات به سازان و لێكتێگه‌یشتن هه‌نگاو بنێن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك دیاره رۆژی 4ی حوزه‌یرانی 1992 یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان گرێدرا، په‌رله‌مانێك كه به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕێزی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاته به‌رهه‌م، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م سالیاده ببێته‌هانده‌رێك بۆزیاتر چه‌سپاندنی پایه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان.
جارێكی‌تر پیرۆزبایه‌كی گه‌رم له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
H.B