نێچیرڤان بارزانی سه‌ركۆماری عێراقی بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه‌ی بانگهێشت كرد
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزباییی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان له یه‌کتر کرد
K24 – هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رکۆماری عێراق دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که و کوردستانیان تاووتوێ کرد.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رکۆماری عێراق ئه‌نجام دا و تێیدا وێڕای به فه‌رمیی بانگهێشتکردنی بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستانیشیان تاووتوێ کرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزیی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌یو که ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه، که پێویسته هه‌وڵه‌کان یه‌ک بخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له ئاڵۆزییه‌کان.
هاوکات سه‌رکۆمار و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیان له قۆناغی داهاتوودا دووپات کرده‌وه و پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان له یه‌کتر کرد و هیوایان خواست، که ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان.
هه‌روا سه‌رکۆمار پیرۆزبایی له سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.