مەسرور بارزانی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان پیرۆز دەکات
"هیوادارم توندوتیژی و شەڕ و نەهامەتییەکان کۆتاییان بێت و ئاشتی و سەقامگیریی بەرقەرار بێت"
K24- ههولێر:
به بۆنهی هاتنی جهژنی رهمهزانی پیرۆز، مهسرور بارزانی، راویژكاری ئاسایشی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی خهڵكی كوردستان دهكات، ئهمهش دهقهكهیهتی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان:
بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، کارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایش، هەموو دەزگاکانی ئەمنی و پۆڵیس و موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین.
لە پەروەردگار داواکارین رۆژوو و عیبادەتی مانگی رەمەزانی لە هەموو موسڵمانێك قبوڵ کرد بێت و گیانی شەهیدانمان بە بەهەشت شاد بکات و شیفای بریندارانمان بدات.
وێڕای لەبەرچاوگرتنی خەباتی نەپساوە و قوربانیدانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، ئومێدەوارم ئەم جەژنە هاندەرێکی سەربار بێت بۆ پتەوکردنی پێکەوەکارکردن لەپێناو کوردستانێکی بەهێز، کە لە ئاست خواست و چاوەڕوانی و پێشبینییەکانی هاووڵاتیانی کوردستاندا بێت.
هەر بەم بۆنەیەوە، ئاواتە خوازین لە ناوچەکەدا توندوتیژی و شەڕ و نەهامەتییەکان کۆتاییان بێت و ئاشتی و سەقامگیریی بەرقەرار بێت.
براتان, مەسرور بارزانی, راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان, ۳/٦/٢٠١٩
H.B