پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان
"پیرۆزبایی جه‌ژن له سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، هەروەها له سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان دەكەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە هەموو مسوڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی، ٢٩ـی ڕەمەزانی ١٤٤٠ـی کۆچی، ٣ـی ٦ـی ٢٠١٩ـی زایینی
H.B