پيرۆزباييى نێچیرڤان بارزانی به بۆنه‌ی جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان
جه‌ژنه پیرۆزه له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا پيرۆزبايى له موسڵمانان كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گه‌رمترين پيرۆزبايى سه‌ره‌تا له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان, ئه‌نفالكراوان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان، ئينجا له سەرجەم موسڵمانانی کوردستان, عێراق, جیهان و ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات ده‌كه‌م.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشیی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەك بێت بۆ یەکڕیزیی و ئاشته‌وايى و تەبایی. هەموومان پێکەوە بە گیانی لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردنەوە، لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا، ئەرك و بەرپرسیارێتیی خۆمان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بەجێ بهێنين.
به‌و هیوایه‌ی جه‌ژن و یاد و بۆنه‌کانی داهاتووی هه‌موو پێکهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى کوردستان، له سايه‌ى قووڵبوونه‌وه‌ى زياترى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و فره‌ڕه‌نگیى، ئارامیی، ئاوه‌دانیی، پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام و ژيانێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
دووباره جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هيواى پشوويه‌كى خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی, سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان, 3/6/2019
H.B