ئامارێكی دیكه‌ی قوربانیی و رفێندراوانی ئێزیدی ئاشكرا ده‌كرێت
"زۆربه‌یان له ره‌گه‌زی مێن"
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوان ئاشكرا ده‌كات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی رفێندراوانی ئێزدی، له سه‌ره‌تای داگیركردنی شنگاله‌وه، له 3ی ئابی ساڵی 2014، 6 هه‌زار و 417 رفێندراون، كه له‌و ژماره‌یه، 3 هه‌زار و 548ـیان له ره‌گه‌زی مێ، 2 هه‌زار و 869ـیان له ره‌گه‌زی نێرن.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه، تا ئێستا 3 هه‌زار و 476 كه‌س رزگار كراون، كه 1184ـیان ئافرتن، ئه‌وانی دیكه‌ش پیاو و منداڵن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره نوێیه‌كه، تا ئێستا 2 هه‌زار و 941 كه‌س، چاره‌نووسیان نادیاره و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
پێش هێرشه‌كانی داعش، ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌س بوو و دوای شه‌ڕه‌كه‌ش، 360 هه‌زاریان ئاواره بوون.
H.B