زه‌ریف بۆ تره‌مپ: رێگای رێزگرتنیش تاقی بكه‌ره‌وه
"ئه‌مه‌ریكا له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران شكستی هێنا"
K24- هه‌ولێر:
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران جارێكی تر پرسی دانوستانی لەگەڵ ئەمریكا رەت دەكاتەوە و دەڵێت، گوشارەكانی ئەمریكا بۆ رازیكردنی ئێران بە دانوستان، بێ ئەنجام دەبن.
زەریف لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی نیوز، كە رۆژی یەكشەممە بڵاو كراوەتەوە، رایگەیاندووە، گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی شەڕی ئابووری و تیرۆریزمی ئابوورییە لە دژی ئێران.
زەریف روو لە دوناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: "ئێران بە ھەڕەشە ملكەچ نابێت، پێویستە رێگای رێزگرتنیش تاقی بكەنەوە، رەنگە ئەنجامی باشتری ھەبێت".
دوێنێش تاران ره‌تی كردبووه‌وه، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌سه‌ر زاری عه‌باس مووسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه، كه گوتبووی: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ده‌ست به دانوستانی بێمه‌رجی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئێران بكات و داواشی له واشنتن كرد، سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامیی بگۆڕێت.
H.B