گه‌رمیان.. لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 4 ئەندامی خێزانێك بریندار بوون

یەكەم رووداوی ھاتووچۆی جەژن لە گەرمیان تۆمار كرا

K24 - گەرمیان

ئەمڕۆ لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە قەزای كەلاری دەڤەری گەرمیان، چوار ئەندامی خێزانێك بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا، بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار، چوار کەس بریندار بوون، کە دووانیان منداڵن".

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بریندارەکان دووانیان منداڵن، دووه‌كه‌ی تر ئافرەتێک و پیاوێکن، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی، گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار".

پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش كردووە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆۆمبێلی جۆری مارسیدس و توێتا هیلۆکس بووه‌ و هەر چوار بریندارەکە، سەرنشین و شۆفێری مارسیدسەکە بوون، هۆکاری رووداوەکەش بە هۆی خێراییەوە بووە.

ھ.م