فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: له هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ین بۆ كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری
"هەوڵی گەڕانەوەمان بۆ کەرکووک دەستپێکردووە"
K24 – هه‌ولێر:
فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژی جەژندا داوای یەکڕیزیی دەکات و هەوڵی پێشمەرگەش بۆ گەڕانەوە بۆ شاری کەرکووک ئاشکرا دەکات.
نوری حه‌مه عه‌لی، به‌رپرسی میحوه‌ری پردێی هێزی پێشمه‌رگه، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له دانوستان داین بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان، تا سه‌قامگیریی بۆ كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری بگه‌ڕێته‌وه".
لە بارەی جموجۆڵی داعشیشه‌وه گوتی: " راسته چه‌كدارانی داعش توانای سه‌نگه‌رگرتنیان له هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نه‌ماوه، به‌ڵام له رێگه‌ی شانه نوستووه‌كانیان مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت".
ئەو بەرپرسەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستان گوتی: "هیوادارین ئەم جەژنە دوور بێت لە قسەی نابەجێ، کە لە رێگای میدیاکانەوە دەکرێت و پێکەوە هەوڵی پاراستنی هەرێمی کوردستان بدەین".
H.J