وەزیری دەرەوەی بەحرەین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد
"ئاماژە و دەربڕی هەوڵە بەرچاوەکانتانە لە خزمەتکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان"
K24 – ههولێر:
خالید بن ئەحمەد بن خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات.
لە پەیامەکەیدا، وەزیری دەرەوەی بەحرەین دەڵێت: "شادومانم کە پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە جەنابتان دەکەم، بە بۆنەی بردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا، کە ئاماژە و دەربڕی هەوڵە بەرچاوەکانتان بووە لە خزمەتکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا".
دەشڵێت: "بە دەرفەتی دەزانم، کە شانازیی و پێزانینی شانشینی بەحرەین بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە هەستانەوە و پێشکەوتنی عێراقدا، بۆ جەنابتان دووپات بکەمەوە".
دەقی پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین بۆ نێچیرڤان بارزانی:
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت،
شادومانم کە پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە جەنابتان دەکەم، بە بۆنەی بردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا، کە ئاماژە و دەربڕی هەوڵە بەرچاوەکانتان بووە لە خزمەتکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئاستی متمانەی جەماوەرییانە بووە، بە تواناکانتان بۆ بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی ڕۆڵەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر.
هەر بەم بۆنەیەوە، بە دەرفەتی دەزانم، کە شانازیی و پێزانینی شانشینی بەحرەین بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە هەستانەوە و پێشکەوتنی عێراقدا، بۆ جەنابتان دووپات بکەمەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیش بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازین.
خالد بن احمد بن محمد آل خلیفة
وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین
٢٩ی مایس ٢٠١٩
H.J