هاوسهری شەهید فاروق خەون بە سەربەخۆیی کوردستانەوە دەبینێت
خێزان و منداڵەکانی، بەردەوامیی بە خەونی شەهید فاروق دەدەن
K24 – ههولێر:
دوای پێنج ساڵ لە شەهیدکردنی، خێزان و منداڵەکەی شەهید فاروق، خەون بە سەربەخۆیی و رزگاربوونی کوردستانهوه دەبینن.
شەهید فاروق خەڵکی شارەدێی سەرقەڵای سەر بە قەزای کفریە، دوای زیاتر لە 20 ساڵ پێشمەرگایەتی، لە 17/06/2014، لەگەڵ ھاوڕێیەکیدا لە ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین دەکەوێتە دەست چەکدارانی داعش و بە دڕەندەترین شێوە شەھید دەکرێن.
خێزانی شەھید فاروق دەڵێت: "ئێمە ئومێدمان ھەیە خوێنی شەھید فاروق و پێشمەرگەکانی دیکەی کوردستان ڕۆژێک دێت، دەبێتە بەرھەمی سەربەخۆیی و ئازادیی یەکجاریی کوردستان".
H.j