وه‌زیری نه‌وتی عێراق پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

"هیوای گەشەسەندن و سەقامگیری بۆ ئێوه‌ و گەلی کوردمان و حکوومەتی هەرێم دەخوازین"

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ثامر عه‌باس غه‌زبان جێگری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراقدا بۆ نێچیرڤان بارزانی هاتووه‌، "خۆشحاڵین کە پیرۆزبایی زۆری خۆمانتان پێڕابگەیەنین، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وه‌ك سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق".

غه‌زبان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندن و سەقامگیری بۆ ئێوه‌ و گەلی کوردمان و حکوومەتی هەرێم دەخوازین".

له‌ دانیشتنی هه‌فته‌ی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای بایكۆتكردنی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، نێچیرڤان بارزانی به‌ ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

H.B