بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ هاووڵاتی برینداربوون
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سیدەکان بۆردومان دەکەن
K24 – ههولێر:
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی مێرگە رەش لە گەلی شێخ زادانی دەشتی هێرت، سەر بەناحیەی سیدەکان، سێ هاووڵاتی برینداربوون.
دووان لە هاووڵاتییەکان بران و ئەوەی دیکە ئامۆزایانە و برینی یەکێکیان بەناوی خۆشەوی میکایل سەختە.
هاووڵاتییەکان کە پێشمەرگەی یەکەی هەشتان، چوون بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکان کەوتووەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکە دەکەن و ئەو سێ پێشمەرگەیە بریندار دەبن.
یەکێک لە بریندارەکان بە کوردستان24ی راگەیاند: "فڕۆکەکان گەریلاکانی پەکەکە دەکەنە ئامانج چونکە چالاکی پارتیزانی لە ناوچەکانیان ئەنجام دەدەن، بۆردومانی ئەمڕۆش بەهەمان هۆکار بووە".


H.J