كەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 پلە و نزمترین 27 پلە و لە سلێمانی و دھۆك بەرزترین پلە 39 و لە كەركووكیش بەرزترین پلە 44 پلە و نزمترین پلە 28 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی