ئەڵمانیا خاوەنی زۆرترین پەنابەری بەهرەمەندە

ئەڵمانیا بە پلەی یەکەم دێت لە بوونی پەنابەری خاوەن بەهرە و بڕوانامە لە ئەوروپا

K24 – هه‌ولێر:

نووسینگەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، رێژەی "پەنابەرانی بەهرەمەند" لە ئەڵمانیا زۆرترینە.

فیدراسیۆنەکە ئاشکرایکردووە، لە ساڵی 2018، 27 هەزار پەنابەر کارتی شینی یەکێتی ئەوروپایان لە ئەڵمانیا وەرگرتووە (کارتەکە رێگا بە خەڵکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەدات لە هەر شوێنێکی ئەوروپا کە بیانەوێت کاربکەن).

هەر بەگوێرەی داتاکان، 85%ی ئەو پەنابەرانەی کارتەکەیان وەرگرتووە، لە ئەڵمانیا دەژین.

بۆ ئەوەی کەسێک ئەو کارتە وەربگرێت، دەبێت بڕوانامەی زانکۆی هەبێت و زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە بوارەکانی پزیشکیی، ئەندازیاریی و زانستی کاردەکەن.

 لە ئەڵمانیا، هیندییەکان بە پلەی یەک و چینیی و رووسییەکانیش بە پلەی دووەم و سێیەم بە وەرگرتنی زۆرترین کارتی شینی یەکێتی ئەوروپا دێن.

DW

H.J