سەدان دۆنم زەوی چەند گوندێکی شارەدێی پردێ سووتێنران

وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ئاماری سووتانی زەوییە کشتووکاڵییەکانی 11 پارێزگای بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

لە کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆوە، سەدان دۆنم لە دەغڵودانی گوندەکانی سەربیر و قەرەسالم، لە سنووری شارەدێی پردێ، ئاگریان تێپەردراوە و تاکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

شایتەحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئاگرەکە لە لایەن عەرەبە هاوردەکان کراوەتەوە و بەهۆیەوە سه‌دان دۆنمی دەغڵودانی جوتیاران سووتاووه‌".

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق، تاکو ئێستا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، سێ هەزار و 719 دۆنم زەوی سووتاوە و لە پارێزگای نەینەواش، 11 هەزار و 183 دۆنم بەر ئەو شاڵاوە نوێیەی سووتان کەوتوون.

جیا لەو دوو پارێزگایە، لە پارێزگای سەڵاحەدین چوار هەزار و 907 دۆنم و لە پارێزگای دیالەش 379 دۆنم زەوی ئاگریان تێبەردراوە یاخود سووتاون.

هەر بەگوێرەی داتاکان و بەشێوەیەکی گشتی، لە 11 پارێزگای عێراق، 30 هەزار و 730 دۆنم لە رێكه‌وتى 08/05/2019 بۆ 04/06/2019 سووتاون.