شه‌ڕڤانه كورده‌كان 2 ژن و 6 منداڵ راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه‌وه
له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 5/6/2019، به‌رپرسێكی كورد له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند: "دوو ژنی ئه‌مه‌ریكی و 6 منداڵ له باكووری سووریاوه نێردراونه‌ته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی: "شه‌ڕڤانه كورده‌كان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه هاوكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دوو ژن و 6 منداڵه‌یان كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا و گێڕانه‌وه‌شیان له‌سه‌ر داوای واشنتن بووه".
دواین كاروانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری داعشه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه به وڵاتی ئۆزبه‌كستان بووه و هه‌فته‌ی رابردوو 148 ژن و منداڵ دراونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته. هه‌روه‌ها 5 منداڵی بێ باوكی چه‌ند خێزانێكی چه‌كدارانی داعش دراونه‌ته‌وه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، ئه‌و پێنج منداڵه بێ باوكه‌یان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج كرده‌وه.
كه‌مال عاكف، گوته‌بێژی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی رایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر داوای نه‌رویج ئه‌و پێنج منداڵه راده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كراونه‌ته‌وه.
ئنگرید ئیكیر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه بگه‌ینه چاره‌سه‌ر.
له كه‌مپه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا 12 هه‌زار بیانی هه‌ن، كه 4000 یان ئافره‌ت و 8000 یان منداڵن.