بهرپرسێكی باڵای ئێران مژدهی گهڕانهوهی دۆخهكه بۆ بهر له گهمارۆكان دهداته خهڵكهكهی
"واشنتن و تاران رێگری لە قوڵبوونەوەی ناکۆکیەکانیان دەکەن"
K24- ههولێر:
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆنتڕۆڵ کراون و بەمزوانەش تاران دەگەرێتەوە دۆخی پێش گەمارۆکان.
حيشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، لەبارەی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی دەڵێت، بەم زووانە دەگەڕێنەوە دۆخی پێش گەمارۆکان.
فەلاحەت پیشە دەشلێت: واشنتون و تاران توانیویانە گرژیەکانی نێوان خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن و رێگە نەدەن گروپی بی لەوە زیاتر ناکۆکیەکان قۆڵتر بکەنەوە.
ئەم قسانەی فەلاحەت پیشە لە کاتێکدایە, کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شینزۆ ئابێ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن بەمەبەستی نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران سەردانی تاران بكات و لەگەڵ رێبەر و سەرۆككۆماری ئێران كۆببێتەوە.
H.B