راپه‌ڕین.. ڕووداوێكی هاتووچۆ 8 برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

له‌ناو برینداره‌كان 4 ئافره‌تن

K24- راپه‌ڕین:

ئه‌مشه‌و له‌ دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ نزیك گوندی كانی ماران، كه‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ڕانیه‌ - سلێمانی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و تۆیۆتا كرۆلا پێكدادان ڕوویدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 8 كه‌س برینداربوون،‌ كه‌ برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته‌.

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند، دوای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشته‌ شوێنه‌كه‌ و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیان گواسته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌، كه‌ له‌ ناویاندا 4 ئافره‌ت هه‌یه‌.

بە وتەی پۆلیس، بریندارەکان ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ ئەمه‌ دووەم ڕووداوی هاتوچۆیە له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، کە بەهەردوو ڕووداوەکە ۱۷کەس برینداربوون، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەڕووداوێکی هاوشێوه‌دا لە دەربەندی ڕانیە 9 کەس بریندار بوون.

H.B