لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە باعەدرێ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
پێنجی دیكه‌ش بە سەختی بریندارن
K24 - دهۆك:
شه‌وی رابردوو، له ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له نزیك به‌رزه‌پردی باعه‌درێی سه‌ر رێگه‌ی دهۆك – هه‌ولێر، پێنج كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
موقەدەم ئازاد ته‌ها بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی دهۆك، به کوردستان 24ی راگەیاند، کاتژمێر 11:40ی شەوی چوارشەممە 5ی6ی 2019 لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئوڤەرپاسی باعەدرێ، سەر رێگای دهۆك -هەولێر دوو ئۆتۆمبێل، کە یەکێکیان تاكسی و ئه‌وی دیكه‌ش هیوندای سەنتافییە، خۆیان بهیهكداكێشا و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و پێنجیتریش برینداربوون وبرینەکەیان سه‌خته.
موقەدەم ئازاد ئەوەشی ئاشکراکرد هەندێك لە قوربانییەکان عەرەبن و هەندێکیش کوردن.
ئ. م