هاووڵاتییەک لە بناری قەندیل خنکا

خەڵکی ناحیەی ژاراوەیە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 06/06/2019، لە گوندی مارەدوو لە بناری قەندیل هاووڵاتییەکی تەمەن 65 ساڵ  خنکا.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی راپەرین: "کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (خ . پ . ح) رەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1954 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەرگەڵە) سەر بە ناحیەی ژاراوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".

لە راگەیندراوەکەدا هاتووە: "ئەو هاووڵاتییە شوان بووە و لە رووباری گوندی ( مارەدوو ) لە بناری قەندیل لە ئاودا خنکاوە".

H.J