هاووڵاتییەک لە بناری قەندیل خنکا
خەڵکی ناحیەی ژاراوەیە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 06/06/2019، لە گوندی مارەدوو لە بناری قەندیل هاووڵاتییەکی تەمەن 65 ساڵ خنکا.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی راپەرین: "کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (خ . پ . ح) رەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1954 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەرگەڵە) سەر بە ناحیەی ژاراوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
لە راگەیندراوەکەدا هاتووە: "ئەو هاووڵاتییە شوان بووە و لە رووباری گوندی ( مارەدوو ) لە بناری قەندیل لە ئاودا خنکاوە".
H.J