پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
نزمترین پله‌ی گه‌رمی له‌م چوار شوێنه تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، سبه‌ی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و له شاری هه‌ولێر ده‌گاته 40 پله، له سلێمانی و دهۆك 38 پله و كه‌ركووكیش ده‌گاته 42 پله.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كه، به گشتی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور و له سلێمانی و كه‌ركووكیش په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوی ئه‌مڕۆ 6ی حوزه‌یرانیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌كه، نزمترین پله‌كانی گه‌رما، له‌م چوار شوێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، كه بریتین له كانی ماسی 19پله و مانگێش 20 پله له پارێزگای دهۆك، حاجی ئۆمه‌ران له پارێزگای هه‌ولێر 19 پله و بازیان له پارێزگای سلێمانی، كه 20 پله بووه.


ئ. م