"شوێنگره‌وه‌ی نێیمار له كۆپا ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كرا"
"تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار بانگهێشتی ئه‌م یاریزانه‌ی كرد"

به گوێره‌ی میدیاكان، ڤینسیسۆس جۆنیۆر به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی نێیمار دا سیلڤا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل بكرێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئسیپانی بڵاویكردۆته‌وه جۆنیۆری یاریزانی ریال مه‌درید به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی نێیمار بگرێته‌وه كه به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ كۆپا ئه‌مریكا دوورخرایه‌وه، كه بڕیاره ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه له 14ـی ئه‌م مانگه له بڕازیل ده‌ستپێبكات.
جۆنیۆری 18 ساڵان له وه‌رزی رابردوو له ته‌واوی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان به‌شداری 31 یاریی ریال مه‌درید كرد و 3 گۆڵ و 13 ئه‌سیستی تۆمار كرد.
.jpg)