پوتن داوا له منداڵان ده‌كات قورئان و ئینجیل و ته‌ورات بخوێننه‌وه
كۆمه‌ڵێك بنه‌مای مرۆڤانه له هه‌موو ئاینه‌كاندا هه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، داوای له منداڵان كرد، قورئان و ئینجیل و ته‌ورات بخوێننه‌وه.
پوتن، گوتی: ئه‌و كتێبانه به سوودن بۆ منداڵان، چونكه كۆمه‌ڵێك بنه‌مای مرۆڤانه له هه‌موو ئاینه‌كاندا هه‌ن.
سه‌رۆكی رووسیا له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، گوتیشی: بێگومان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه سوودی ده‌بێت بۆ كچان و كوڕان.
ئاماژه‌ی كرد، هه‌ر ئاینێك كۆمه‌ڵێك بنه‌مای مرۆڤانه‌ی له خۆ گرتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه جێبه‌جێبكرێن و شوێن رێساكانیان بكه‌وین، ئه‌وا؛ جیهانێكی باشتر دێته ئاراوه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر