ناتۆ: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ راهێنانی پێشمه‌رگه‌

سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران

K24 – هه‌ولێر:

هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، راهێنانه‌كانیان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

دانی فۆرتین فەرماندەی ھێزی ناتۆ لە عێراق رایگەیاند، سەرەڕای گرژی و ھەڕەشەکانی ئێران راھێنانەکان بە پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبن.

فۆرتین کە ژەنراڵێکی کەنەدییە و بەرپرسی 500 راھێنەر و راوێژکاری ھاوپەیمانانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل گوتیشی: ھەڕەشەکان جدین، بەڵام رێکكاری ئەمنی پێویستیان گرتووەتەبەر و راھێنان و راوێژەکانیان بەردەوامی پێدەدەن.

هه‌روه‌ها گوتی: رێکكاری ئەمنی پێویستمان گرتووەتەبەر و دەتوانین بەردەوامی بە راھێنانەکانمان بدەین، چونکە دەمانەوێت ئەو ھێزانە راھێنان و راوێژی پێویستیان پێ بدرێت.