وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له مه‌ترسی ئاگر رزگار كرا
تیمه‌كانیان توانیویانه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له سنووری گوندی پیرداوی سه‌ر رێگه‌ی مه‌خمور، مه‌ترسی بۆ سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌حمه‌د ئیسماعیل درووست بوو.
دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا مه‌ترسییه‌كانی ئاگر له وێستگه‌كه دووربخرێنه‌وه و ئاگره‌كه خامۆش بكرێت.
شێخ كافێ، ئه‌فسه‌ری ژووری عه‌مه‌لیاتی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، به كوردستان24ی راگه‌یاند، تیمه‌كانیان توانیویانه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه و رێگر بن له‌وه‌ی ئاگر بگاته وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌حمه‌د ئیسماعیل.
وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر مه‌خموور و له نزیك گوندی پیرداود بنیاتنراوه.
وێستگه‌كه ده‌كه‌وێته باشووری شاری هه‌ولێر و 22 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی هه‌ولێره‌وه دووره.
توانای به‌رهه‌مهێنانی 1500 میگاوات كاره‌بای هه‌یه و له 2007ه‌وه ده‌ستكراوه به بنیاتنانی پڕۆژه‌كه.