له به‌غدا لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی زیانه‌كانی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت
ساڵی 2014 بەبڕیارێکی سیاسی بەغدا بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی
K24 – سلێمانی:
له‌سه‌ر پرسی بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له رابردوودا، په‌رله‌مانتارێكی كورد رایگه‌یاند، بەغدا داوای پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی لە نێوان ھەرێم و بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی زیانەکانی ھەردوولا لە ساڵی 2014وە ھەتا ساڵی 2018 دیاریی بکرێن.
ساڵی 2014 بەبڕیارێکی سیاسی بەغدا بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی.
میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، بەغدا داوای پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی کردووە، بۆ ئەوەی زیانەکانی ھەردوولا لە ساڵی 2014 تاساڵی 2018 دیاریبکرێن.
گوتیشی: ئەو لیژنەیە ھونەری دەبێت و کورد و عەرەبی تێدا دەبێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، لەسەدا سەد ھەرێمی کوردستان لە بڕینی بودجە زەرەرمەند بووە و بەغدا ھیچ زیانی نەکردووە
لە ساڵی 2014ەوە ھەرێمی کوردستان نزیکەی 48 ترلیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە، بەڵام لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە و بەپێی رێکكەوتنێکی ھەرێم و بەغدا مانگانە لە بەغداوە بڕە پارەیەک وەک موچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم ره‌وانه ده‌كرێت.
دانا جه‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه به‌غدا بتوانێت قه‌ره‌بووی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، چونكه خۆی 60 ملیار دۆلار قه‌رزداره.