له گه‌رمیان زیاتر له 2 هه‌زار دۆنم ده‌غڵ و دان سووتاوه
ھەوڵدەدەن قەرەبووی جوتیارە زیان لێكه‌وتووه‌كان بكەنەوە
K24 – گه‌رمیان:
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەھۆی كەوتنەوەی ئاگر لە ده‌غڵ و دانیان، جوتیاران رووبەڕووی زیانێكی زۆر بوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان رایگه‌یاند، لە وەرزی زستان بارانی بەخوڕ و لافاو زیانی پێگەیاندن و لە وەرزی ھاوینیش كەوتنەوەی ئاگر، جوتیارانی زەرەرمەند كردووە.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری خزمه‌تگوزاری كشتوكاڵی گه‌رمیان، بۆ كوردستان24 راشیگه‌یاند، ھەوڵدەدەن قەرەبووی جوتیارە زیان لێكه‌وتووه‌كان بكەنەوە.
به گوێره‌ی ئامارێك تەنیا لەسنووری گەرمیان لەمانگی رابردوودا زیاتر لە 2 ھەزار و 300 دۆنم دانەوێڵەی جووتیاران سووتاوە و ھەزاران دۆنمی دیکەش لەسوتان رزگارکراون.