ناسنامهی 141 روفاتی گۆڕه به كۆمهڵهكانی كۆجۆ ئاشكرا كرا
لە کۆی 16 گۆڕی بە کۆمەڵی گوندی کۆجۆ، توانراوه 12 گۆڕ هەڵبدرێنهوه
K24 – ههولێر:
پزیشکی دادی شاری بەغدا ناسینەوەی ناسنامەی 141 روفاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سنووری شنگالی راگەیاند.
زەید یوسف، بەڕێوبەری پزیشکی دادی بەغدا رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ ناسینەوەی رووفاتەکانی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە بەردەوامن کە لەلایەن دەزگای شەهیدی عێراق و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سنووری شنگال هەڵدەدرێنەوە.
گوتیشی: تا ئێستا توانیویانە ناسنامەی 141 رووفاتی ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سنووری شنگال ئاشکرا بکەن.
مانگی رابردوو نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کۆی 16 گۆڕی بە کۆمەڵی گوندی کۆجۆ، توانیویانە 12 گۆڕ هەڵبدەنەوە.