گفتووگۆیه‌كی كورت له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ی له لایه‌ن نێیمار ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر
به ڤیدیۆ.. ئه‌و كچه بۆ یه‌كه‌مجار له باره‌ی نێیمار وه‌ڵامی 6 پرسیار ده‌داته‌وه
ناجیلا تریندادی دیسوزا ئه‌و ئافره‌ته‌ی سكاڵای له‌دژی نێیمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی تۆماركردووه، به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی، له‌دیمانه‌یه‌كدا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه نێیمار ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌رو چه‌ندین نهینی دیكه‌ی نیوانیان ده‌دركێنێت.
* ناوی ته‌وات چییه؟
- من نایجیرا تیرندادی یندیز دی سوزا
* نایجیرا كێیه چ كه‌سایه‌تییه‌كه؟
ـ من كه‌سێكی ئاساییم كار ده‌كه‌م و ده‌خوینم ، نمایشكاری جلوبه‌رگم و له به‌شی دیكۆر ده‌خوینم، زۆر حه‌ز به وه‌رزش و سه‌ما و راهێنان ده‌كه‌م و له هه‌مان كاتیش‌دا من دایكم.
* ئایا دووباره‌ی ده‌كه‌یه‌وه كه تۆ قوربانی ده‌ستدرێژی له‌لایه‌ن نێیمار داسیلڤاوه؟
- به‌ڵێ من قوربانی ده‌ستدرێژی نێیمارم.
* ئایا تۆ قوربانی یاخود دژایه‌تییه‌ك له نێوانتان هه‌یه؟
- دوای ده‌ستدرێژی كردنه‌كه ئێستا دژایه‌تی له نێوانمان هه‌یه.
* بۆچی سه‌ره‌تا لای پارێزه‌ره‌كه‌ت گوتبووت كه تۆ دژایه‌تیت هه‌یه له‌گه‌ڵ نێیمار؟
- له‌راستیدا ئێمه هاورێبووین، به‌ڵام ئه‌و هاورێیه‌تییه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژی و دژایه‌تی قۆزته‌وه.
* تۆ ده‌تزانی هاورێیه‌تییه‌كه‌ی ئێوه هه‌موو شتێكی تێیدا ئاساییه ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی سێكسیش؟
- به‌ڵێ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌م ده‌زانی، به‌لام نه‌ك به‌م شێوه‌یه كه ده‌ستدرێژیم بكرێته سه‌رو ئه‌شكه‌نجه بدرێم.