وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق: كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیارانی زیان لێكه‌وتوو ده‌كه‌ین
تا ئێستا 18 بۆ 20 ھەزار دۆنم زەوی دانەوێڵە لەو پارێزگایانەی دۆخی ئەمنییان تێدا جێگیر نیە سووتاوە
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، حه‌مید نایف، رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان تا ئێستا 18 بۆ 20 ھەزار دۆنم زەوی دانەوێڵە لەو پارێزگایانەی دۆخی ئەمنییان تێدا جێگیر نیە سووتاوە.
لە بارەی قەرەبووكردنەوە جوتیارانی زەرەرمەندیشەوە گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له میانی لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: زیانەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەخەمڵێنرێت و رەوانەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكرێت.
روونیشیكرده‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیان و پاره‌ی پێویست بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەكاتەوە و لە سەر بنچینەی راپۆرتی لیژنەكان، بڕیار لەسەر بڕ و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەكان دەدرێت.