له‌ به‌غدا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی داوای پۆست بۆ تێوه‌گلاوان له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن

لە حکومەتەکانی پێشووتر پۆستیان لە حکومەتدا هەبووە

K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، 13 کەسایەتی، کە لە حکومەتەکانی  پێشووتر پۆستیان لە حکومەتدا هەبووە، جارێکی دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆز و کونسوڵ و نوێنەری عێراق لە وڵاتان دیاری کراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك لەو کەسایەتییانە لە لایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە بەسەر وەزیری دەرەوە سەپێندراون و پێداگیری دەکەن، کە دەبێت پۆستیان پێبدرێت.

هاوکات  حامد موتڵەگ، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی وەتەنییە رایگەیاندووە، حکومەت هەوڵنادات ئەو کەسانە لە پۆستەکانیان دووربخاتەوە، کە لە گەندەڵی گەورە تێوەگلاون.