گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێر و دۆسڵدۆرڤ ده‌ستیپێكرد
هه‌فتانه ئه‌و هێڵه فڕۆكه‌وانییه گه‌شتێكی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌شتی نێوان هه‌ولێر و شاری دۆسڵدۆرڤی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدرا.
به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ته‌لار فایه‌ق بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێڵی فڕۆكه‌وانی (sun express) یه‌كه‌م گه‌شتی له نێوان هه‌ولێر و دۆسڵدۆرڤ ده‌ستپێكرد.
گوتیشی: هه‌فتانه ئه‌و هێڵه فڕۆكه‌وانییه گه‌شتێكی ده‌بێت.
