به فه‌رمی، ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی هازاردی راگه‌یاند
چێڵسی ماڵئاوایی له هازارد كرد و سووپاسیشی كرد
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چێڵسی ئینگلیزی و ئیدین هازاردی به‌لجیكیان گواسته‌وه ریزه‌كانیان و گرێبه‌سته‌كه‌شیی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزه و له هاوینی 2024 كۆتایی دێت.
ئه‌گه‌رچی ریال مه‌درید ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئه‌و یاریزانه به‌لجیكییه به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن پاوه‌ند بووه‌ته یاریزانی ریال مه‌درید، به‌مه‌ش هازارد دوای گواستنه‌وه‌ی لۆكا یۆڤیچ ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌درید.
هازاردی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نسا به به‌های 31 ملیۆن پاوه‌ند بۆ چێڵسی گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلووز له كۆی 352 یاری، 110 گۆڵ و 92 ئاسیستی كردووه و له دوایین یاریش 2 گۆڵی له فایناڵی یۆرۆپالیگ كرد و نازناوه‌كه‌ی بۆ چێڵسی به‌ده‌ستهێناوه و راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه ماڵئاوایی له هانده‌رانی چێڵسی كرد.