وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەداتە قوتابیان

ھەموو كەس مافی خۆی وەردەگرێت

K24 - ھەولێر

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی سەرنج و تیبینی قوتابیان لەسەر تاقیكردنەوەكان دڵنیای دەداتە قوتابیان و رایدەگەیەنێت "هەرچی سەرنج وتێبینیتان هەبووە لە ماوەی رۆژانی رابووردوو گفتووگۆی ئەرێنی لەسەر دەکەین".

لە راگەیەندراوێكدا بۆ قوتابیان، وەزیری پەروەردە دەڵێ: "لەسەر سەرنج و تێبینیەکانی ئێوەی خۆشەویست کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەین لەگەڵ   بەڕێزان سەرۆکی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان وە بەڕێوەبەری ئەزموونەکان وە بەرپرسانی کۆنترۆل،بێگوومان سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بابەتانەی ئەزموونەکان راستەوخۆ هیچ پەیوەندی بە بەندەوە نییە، وە هیچ کاتێک ئێمە تەداخولی کارەکانیان ناکەین، وە زۆر دڵنیاین لە ئەزموون ودلسۆزی ئەم بەڕێزانەی بەرپرسن لەم کارانە، بەڵام هەرچی سەرنج وتێبینیتان هەبووە لە ماوەی رۆژانی رابووردوو گفتووگۆی ئەرێنی لەسەر دەکەین".

پشتیوان سادق، بۆ قوتابیان دەشڵێت: "تکایە تەنها بخوێنن خۆشەویستان وە گوێ لە هیچ قسەوقسەلۆک مەگرن، هەموو کەسێک تەنهامافی خۆی وەردەگرێت، ساڵانی رابووردووش لە کاتی دەرچوونی نەتیجەکان روون دەبووەوە کە سەد لە سەد هەموو کەس تەنها مافی خۆی  وەردەگرێت".

ئەم راگەیەندراوەی وەزیری پەروەردە ھاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، ساڵانەش لە ھەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لە كەموڕییەكانی تاقیكردنەوەكان دەكرێت.

ھ.م