بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كانی دیاله ره‌شه‌كوژی په‌رده‌سێنێ
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا چه‌كداری حزبه‌كان 6 كه‌سیان كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی راگواستنی زۆره‌ملێ به‌هۆی تایفه‌گه‌ریی له ناوچه‌ی ئه‌بی سه‌یدا له پارێزگای دیاله و ره‌شه‌كوژی خه‌ڵك له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره له یاساده‌رچووه‌كان، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستكردووه و به ئامانجێكی ده‌زانن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه.
ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دیاله به‌ده‌ست ره‌شه‌كوژییه‌وه ده‌ناڵێنن و هێزه‌كانی عێراقیش هیچ جووڵه‌یه‌ك ناكه‌ن و ده‌سته‌وه‌ستانن له‌به‌رده‌میاندا، به‌و هۆیشه‌وه تا ئێستا 6 كه‌س ره‌شه‌كوژ كراون و 5 كه‌سی دیكه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌می رابردوودا بریندار بوون.
ئه‌و گرووپه له یاساده‌چووانه له گونده‌كانی ئه‌بو خه‌نازیر و مه‌حه‌وه‌له و موخیسه چالاكن و ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌شه‌كوژیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌رییه.
له‌م دواییانه‌شدا لیژنه‌یه‌كی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و هێزی زه‌مینی عێراق چوونه‌ته ناوچه‌كه و چاویان به كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌و گوندانه كه‌وتووه كه ماوه‌یه‌كی زۆره داوا له سوپای عێراق ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی قانوون بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌و ناوچانه و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان رێگا له‌و ره‌شه‌كوژییه بگرن.
عه‌لی داینی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی داعش زۆر كه‌من له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی شڵه‌ژاندووه و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حزبه‌كانن، له‌لایه‌ن هۆزه‌كانیشه‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێن و له یاساكانی وڵات خۆیان به‌ھێزتر و له‌سه‌رتر ده‌بینن له دیاله".
له به‌رامبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ره‌تیكرده‌وه هیچ باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی حه‌شد له‌و ناوچانه‌دا هه‌بن و پێیانوایه ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا خوڵقاوه به‌هۆی ململانێی هۆزه‌كانه‌وه‌یه.
بارودۆخه‌كه ھێشتا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به‌رده‌وامن له داواكردنی هاوكاریی له سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ره‌شه‌كوژی دابنێن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بپارێزن و ده‌ستی چه‌كدارانی حزبه‌كان له ناوچه‌كه ببڕن.
سه‌رچاوه: الحرة عراق