گه‌شتی زه‌مینیی نێوان عێراق و ئه‌رمینیا ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروان ده‌كه‌وێته رێگا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: "له ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/6/2019، گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له رێگای زه‌مینی بۆ كۆماری ئه‌رمینیا وه‌ك تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بێ پێشنه‌دا رایده‌گه‌یه‌نین، هێڵێكی زه‌مینی بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران تاقیده‌كه‌ینه‌وه و له رۆژی شه‌ممه‌وه به‌ره‌و وڵاتای ئه‌رمینیا كاروانێك ده‌خه‌ینه رێگا و كۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و شانده‌كان به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا و وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له به‌غداوه بۆ ئه‌رمینیا، ئه‌مڕۆ گه‌شتێك وه‌ك تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته ده‌سپێكێكی بێ پێشینه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی خوازیارن به رێگای زه‌مینی گه‌شت بۆ وڵاتان بكه‌ن.