كەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 37 و لە دھۆك 35 پلە دەبێت، ھەروەھا لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت. لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری پروشكە باران ھەیە.
