دیداری "سه‌قامگیركردنی كوردستان له‌ناوچه‌یه‌كی شڵه‌ژاودا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
فاكه‌ڵتی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سۆران، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، رۆژی یه‌كشه‌ممه، 9ی حوزه‌یران، دیداری "سه‌قامگیركردنی كوردستان له‌ناوچه‌یه‌كی شڵه‌ژاودا" له‌هۆتێلی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی (شیراتۆن) له شاری هه‌ولێر ساز ده‌كات.
دیداره‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا باس ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كرێت.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی دیداره‌كه، پانێلی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن "مایكل برێجێت"، لێكۆڵه‌ر له زانكۆی هێدسن له واشنتن، پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه باس له به‌دواداگه‌ڕانی سه‌ركردایه‌تی و كاریگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له عێراق.
دواتریش عادل باخه‌وان، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق له‌زانكۆی سۆران، بابه‌تێكی تایبه‌ت له باره‌ی "رامان له گوتاری كوردستانێكی به‌هێز له عێراقێكی یه‌كگرتوودا پێشكه‌ش ده‌كات".
دوای ئه‌وانه‌ش، بابه‌تی سێیه‌م له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر كه‌مال یوسف عۆدیشۆ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆكه له باره‌ی رۆڵ و پێگه‌ی پێكهاته‌كان له كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
دوایین بابه‌تی دیداره‌كه‌ش، له‌لایه‌ن سۆران به‌رزنجی، مامۆستای به‌شی یاسای و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سۆرانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه به ناوونیشانی "قه‌تیسكردنی زۆره‌ملێیانه‌ی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی نائارامدا؛ ئاسۆكانی ده‌ربازبوون" ده‌بێت.
دیداره‌كه كاتژمێر 9:30 خووله‌كی به‌یانی رۆژی 9ی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات.
ئ. م