به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره روونكردنه‌وه له باره‌ی كێشه‌ی عومره‌كارانی كورد بڵاوده‌كاته‌وه
له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان شه‌ش هه‌زار عه‌مره‌كان له هه‌رێمه‌وه چوونه‌ته سعوودیه.. هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی كێشه‌ی به‌شێك لە عومرەکارانی ھەرێم لە سعوودیە بڵاوده‌كاته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، هۆكاری دره‌نگ كه‌وتنیان تێچكوونی فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی عێراقی بووه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له مانگی ره‌مه‌زان، زیاتر له 6 هه‌زار عومره‌كار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سعوودیه و به مه‌به‌ستی عه‌مره‌كردن گه‌شتیان كردووه و له‌وێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری جامپۆی هێلی ئاسمانی عێراق تێكچووه، خشته‌ی گه‌شته‌كانیش له‌گه‌ڵی گۆڕانكاری تێكه‌وتووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره، کێشەکە چارەسەر کراوە له ماوه‌ی 3 بۆ 4 رۆژی داهاتوو، ھەموو عومرەکارانی ھەرێم دەگەڕێنەوە فرۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی.
له باره‌ی بوونی كه‌مته‌رخه‌می كۆمپانیاكانیش به‌رامبه‌ر به عومره‌كاران و پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ھەر عومرهكارێك سکاڵای لەسەر ھەر کۆمپانیەك ھەیە کە بەڵێنەکانی بەرامبەر جێبەجێنەکردوون، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لێژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری توند و پێویست بەرامبەر کەمتەرخەمی ھەرکۆمپانیایەك دەگرێتەبەر.
هاوكات روونیشیده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پەیوەندی بەدەستەی باڵای حەجی عێراق دەکات بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بەرامبەر ھێڵی ئاسمانی بگیرێتەر لەحاڵەتی بوونی ھەرگرفتێکی تەکنیکی یاھەر ھۆیەك ببێتە ھۆکاری دواکەوتن لەخشتەی ڕۆیشت و گەرانەوەی عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان.
ئ. م