راپرسییه‌ك: بایدن به پێش ركابه‌ره دیموكراته‌كانی ده‌كه‌وێت
"ده‌بێته كاندیدی سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا"
K24 - هه‌ولێر:
جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له راپرسییه‌كدا له ویلایه‌تی ئایوا، پێشه‌نگی دیموكراته‌كانی گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی 2020.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كه، بایدن به‌پێش هه‌ر یه‌ك له بێرنی سانده‌رز و ئه‌لیزابێس وارن و بیت پۆتیگیج كه‌وتووه، كه ئه‌وانیش خۆیان پاڵاوتووه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كاندیدی سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ده‌زگاكانی "دی مۆین ریجیسته‌ر" و "سی ئێن ئێن" و "میدیاكۆم ئایوا" راپرسییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ش، 24%ی ده‌نگده‌ران، بژارده‌ی یه‌كه‌میان جۆزیف بایدنه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵیبژێرن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه، 16%ی به‌شداربووان ده‌نگیان به سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا، بێرنی سانده‌رز داوه، هه‌رچی ئه‌لیزابێس وارنه، 15% و بۆتیگیجیش، كه ئیستا شاره‌داری باكووری ویلایه‌تی ئیندیانایه، ته‌نها 14%ی هێناوه. هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی دیكه، 10%ی ده‌نگه‌كانی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
له‌ناو دیموكراته‌كاندا، زیاتر له 20 كه‌س خۆی كاندید كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربژێر و كاندیدی سه‌ره‌كی حزبه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌ش، بایدن له زۆربه‌ی راپرسییه‌كاندا، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی دیموكراته‌كان گرتووه، كه به‌مدواییانه كارنامه‌ی خۆی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م