یەكێتی دوا بڕیار دەدات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێم دەدات. ھەر لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی ئاشكرایان كردووه بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له سلێمانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆببێته‌وه، دواگۆڕانكارییه‌كانی نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و هه‌روه‌ها پرسی دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك تاوتوێ دەكرێت.
هه‌روه‌ها میدیاكانی یه‌كێتی ئاشكرایان كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی ئەو حزبە ئه‌وه یه‌كلاده‌بێته‌وه فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری رێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا.
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكاتێكدایە سبەی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت، تائێستاش یەكێتی خۆی یەكلا نەكردووەتە كە بەشداری لەو رێوڕەسمە دەكات یان نا.
ھ.م