رێبه‌ری ئێران لێبوردن بۆ سه‌دان زیندانی ده‌رده‌كات
سزای ده‌یان زیندانیشی كه‌مكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران فه‌رمانی لێبوردنی بۆ سه‌دان زیندانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد و سزای ده‌یان سزادراویشی سووككرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمیی ئێرانی "ئێرنا"، به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، عه‌لی خامنه‌یی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوه، كه تایبه‌ت بوو به ده‌ركردنی لێبوردن بۆ سه‌دان زیندانی.
له ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌دا رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی لێبوردن و سووككردنی سزای بۆ 691 كه‌س ده‌ركردووه، كه له‌لایه‌ن دادگای گشتی، شۆڕش، سه‌ربازی و رێكخستنی گه‌شه‌پێدانی حكوومییه‌وه تایبه‌ت به سه‌رپێچییه ئابوورییه‌كان سزا دراون.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی جۆری تاوانه‌كان و ناسنامه‌ی ئه‌و زیندانی و سزادراوانه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، كه فه‌رمانه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
H.B