سەرۆکی کلێسای سریانی ئەرتەدۆکسی جیهانی گەیشتە هەولێر

بەشداریی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەکات

K24 – هه‌ولێر:

پاتریارک ئیگناتیوس ئەفرامی دووەم، سەرۆکی کلێسای سریانی ئەرتۆدۆکس لە جیهان بۆ بەشدارییکردنی لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە شاری هەولێر.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان، سەرۆکی کلێسای سریانی ئەرتۆدۆکس رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان توانیەتی ببێتە لانەیەکی ئارامی ئەو پەنابەرانە ناوچەکانیان بەهۆی جەنگ و تووندتوتیژی جێهێشتووە".

راشیگەیاند: "دەبێت ئەو کەسانەی باڵا دەستن لەو ناوچانەی ئەو پەنابەرانەی لێهاتوون، دڵنیایی ئەمنی بدەنە پەنابەران تاکو بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".

سبەی دووشەممە 09/06/2019، لە مەراسیمێکدا، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات بۆ ئەوەش چەندین کەسایەتی سیاسی و نوێنەرانی وڵاتان ئامادە دەبن.

H.J