سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێك بۆ سلێمانی ده‌كات
ئەو هەڵسوكەوتانە نەگونجاوە لەگەڵ لانی كەمی مافەكانی مرۆڤ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی كارمه‌ندانی ئاسایشی بازگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووس به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئەو هەڵسوكەوتانە نەگونجاوە لەگەڵ لانی كەمی مافەكانی مرۆڤ كە هاتوچۆكردنە بەشێوەیەكی ئازاد لەناو وڵاتەكەی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ری میترۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "4ی حوزەیرانی2019 كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، رۆژنامەنوس بەرزان عەلی حەمە كە دانیشتووی شاری هەولێرە دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی و لە بازگەی هەولێر _ كۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی بازگەكەوە پشكنینێكی چڕی لەگەڵدەكرێت و دواتر بە ئۆتۆمبیلێك پێشی دەكەون، پاشان لەلایەن هێزێكی ئەمنییە پێی رادەگەیەنن كە بۆی نییە بگەڕێتەوە شاری سلێمانی و ناچاری دەكەن بگەڕێتەوە شاری هەولێر".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەرزان بە میترۆی وتووه "كاتێك كە لە بازگەكە دەرچوم زانیم ئوتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم دەبلیوی رەنگ رەشی تابلۆ ئەوروپی لە پێشمەوەیە بۆیە بەناچاری پەنام برد بۆ ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە، دواتر لایڤێكم كردەوە و باسی رووداوەكەم كرد، بەرپرسێكی باڵای ئەمنی پەیوەندی بە لێپرسراوی ناوچەكەوە كرد و داوی لێ‌كرد كەمنیان تەسلیم بكەن، بەڵام لێپرسراوی ناوچەكە رازی نەبوو، دوای پێنج كاتژمێر لەمانەوەم لە ناوچەی پارتی دواتر بەهەوڵی پەیوەندییەكانی پارتی و بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی رێگەیاندام كە بگەڕێمەوە بۆ شاری هەولێر".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "سەنتەری میترۆ چاوەڕوانبوو كە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش روونكردنەوە بدات لەسەر ئەو رووداوە، بەڵام پاش تێپەڕبوونی پێنج رۆژ لە چاوەڕوانی هیچ روونكردنەوەیەك نەدرا".
سه‌نته‌ری میترۆ كه چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات، له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا، ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هێزی ئه‌منی بازگه‌كه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه، "سەنتەری میترۆ لە كاتێكدا ئیدانەی هەڵسوكەوتی ئەوهێزە ئەمنییە دەكات، دواشمان وایە كە هیچ رێگریەك نەكرێت لەو رۆژنامەنووسە لە سەردانی شاری سلێمانی بۆ بینینی كەسوكاری، هەموو هاووڵاتییەكی هەرێم ئازادە لە گەشتكردن بۆ هەر ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و دەرەوە، ئەو هەڵسوكەوتانە نەگونجاوە لەگەڵ لانی كەمی مافەكانی مرۆڤ كە هاتوچۆكردنە بەشێوەیەكی ئازاد لەناو وڵاتەكەی".
پێشتر، به‌رزان عه‌لی حه‌مه، له رێی ئه‌كاونت و په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندبوو، له لایه‌ن هێزێكی بازگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر رێگری لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی.