عه‌ممار حه‌كیم: سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ رابردوو و ئێستاشدا سه‌ركردایه‌تی نیشتیمانی كوردستان و عێراق ده‌كات

"سه‌رۆك بارزانی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ و جێپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ئاستای عێراق دیاره‌"

K24- هه‌ولێر:

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوكات سەرۆکی هاوپەیمانێتی چاکسازی لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەمەوێت ئاماژە بە رۆڵی سەرۆك بارزانی بکەم، کە لە رابردوو و ئێستاشدا نوێنەرایەتی و سەرکردایەتی نیشتمانی کوردستانی و عێراقی دەکات.

حه‌كیم دووپاتیشیكرده‌وه‌، سەرۆك بارزانی جێپه‌نجه‌ی دیاره‌ و رۆڵی کاریگەری لە پێشهاتەکان لەسەر ئاستی عێراق هەبووە.

گوتیشی: كه‌سایه‌تییه‌ لێهاتووه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كاریزمایی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بیرمان ده‌خاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2019 عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بوو و په‌یامێكی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ راگه‌یاد.

H.B