له كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشدا ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن وه‌رگه‌ڕا
پێنج كه‌س بریندار بوون
K24 – سلێمانی:
له شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن، له كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و به‌و هۆیه‌وه دوو كارمه‌ند و شوفێره‌كه‌ی و منداڵێك و ئافره‌تێك و شوفێری ئۆتۆمبیلێكی دیكه بریندار بوون.
ياد نه‌قشه‌به‌ندى, وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى به كوردستان24ى راگه‌ياند, رووداوه‌كه له ترافيكى پاركى ئازادى شارى سلێمانى روويداوه. كاتێك پۆليسى هاتووچۆى نزيك ترافيكه‌كه رێگه بۆ ئه‌مبۆلانسه‌كه ده‌كاته‌وه له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلێكى تۆيۆتا پيكاب له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌كه پێكدا ده‌ده‌ن و به‌و هۆيه‌وه ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌كه وه‌رده‌گه‌ڕێت و دوو کارمەند و شۆفێری بریندار بوون و هه‌روه‌ها منداڵێك و ئافره‌تێك و شۆفێری تۆیۆتاكه‌ش بریندار بوون.
